منداڵە ئێزدییە چەکدارکراوەکانی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە کرد

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەیەک منداڵی ئیزدی چەکدارکراوی داعش کە پێیان دەوترێت "بێچوە شێرەکان" لەگەڵ چەند چەکداریێکی دیکەی ئەو رێکخراوە خۆیان رادەستی هەسەدە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەشێک لەو منداڵانەی لای داعش  بە ناوی"بێچوە شێرەکان"کە ئێزدین و لە ساڵی ٢٠١٤ و لە کاتی هێرشی رێکخراوەکە بۆ سەر شەنگال رفانبدوونی و چەکداری کردوون، لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری دیکەی رێکخراوەکەدا خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە کردووە.

روانگەکە باسی لەوەشكردووە، نزیکەی ١٥٠ کەسی دیکەش لە دواین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە کردووەم کە جگە لە "بێچوە شێرەکان" و چەکدارەکانی داعش، هاوڵاتی مەدەنیشیان تێدایە.



PM:03:41:23/02/2019