دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر، هونەرمەند سەلام کۆیی باری تەندروستی تێکچوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئێستا ئەو هونەرمەندە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.
هاوڕێیانی هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندنی کۆیەو هەولێر و کوردستان، سەلام کۆی، بە سپی یان راگەیاند" ئێستا دۆخی سەلام کۆیی هونەرمەند بەرەوچاکبوونەوە دەڕوات".
بەهۆی چاکبوونەوەی هونەرمەند، سەلام کۆییەوە لە نەخۆشخانە گواستراوەتەوە ماڵەوە رۆژانە هاوڕێیانی سەردانی دەکەن.
سهلام كۆیی، کە لەبنچینەدا خەڵکی کۆیەیە یهكێكه له هونهرمهنده به ناوبانگەکان و، بهشداری له چهندین زنجیره دراماو فلمدا کردووەو، زیاتر لە (تاپۆ حهقی چیه) لە کەسایەتی حاجی یادگاردا ناوبانگی پهیدا كرد.