كۆنگرەی لوتکەى عەرەبى-ئەوروپى دەستیپێرکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی شوبات، كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی - ئەوروپی بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆک وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە شەرم شێخ- ی میسر دەستی بەکارەکانی کرد .

لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی - میسر  د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و ژمارەیەك لەسەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی تێیدا بەشدارن.

کۆنگرەکە تایبەتە بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی عەرەبی و ئەوروپی لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو گفتوگۆکردن لەبارەی پرسەكانی بازرگانی و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی فرەیی سیاسی و كۆچ.

تەوەرێکی دیکەی کۆنگرەکە تاتوێی ڕێكارەكانی ھەماھەنگی ھاوبەش دەکرێت لەبەرامبەر ئەو مەترسیانەی كەڕوبەرووی ناوچەكە دەبنەوە.


PM:07:47:24/02/2019