پەکەکە 280 چەکداری داعش رادەستی عێراق دەکاتەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە 280 چەكداری داعشی رادەستی حكوومەتی عێراق كردەوەو لە ئێستاشدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرن.

حكوومەتی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی پەكەكە 280 چەكداری عێراقی سەربە داعشیان رادەست كردوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی مەترسی رزگاركردنیان لەسەر بووە.

ئاژانسی هەواڵی (روسیا تودەی)لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوەكە، تا ئێستا نزیكەی 500 چەكداری تیرۆریستی داعشیان لە پەكەكە وەرگرتووەتەوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەستبەسەر كراون.

وتیشی، حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی دادگاوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەو چەكدارانەی داعش دەركردووە ، كە لەلایەن هێزەكانی پەكەكەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كرابوون، ئەمەش لە ڕێگەی لێوردبوونەوە لە ناوەكانیان و ناردنەوەیان بۆ لایەنی دووەم كە پەكەكەیە.

ئەو بەرپرسەی ئەمنیەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەغدا ترسی ئازادکردنی ئەو شەکدارانەی هەبووە،  ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئازادكردنی كردبوون، هەر بۆیە پەلەیان كردووە لە تەواوكردنی رێوشوێنەكان و گەراندنەوەیان بۆ عێراق.

ئه‌م بابه‌ته ‌736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:02:25/02/2019