حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی ١١و١٢ی ساڵی رابردووی لەو پارەیە دابەشکردووە، کە بەغداد بۆ مانگی یەک و دووی ئەمساڵی ناردووە.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کە حکومەتی بەغدا پارەی دوو موچەی کۆتایی کە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەکردووە، بۆ مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵ بووە.
وتیشی، حکومەتی هەرێم لەبری مانگی یەک و دوو ئەو پارەیەی بۆ پێدانی موچەى مانگی یانزە و دوانزەى ساڵی ڕابردوو بە پاشەکەوتکراوی بەکارهێناوە .
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتى دارایی دابەشکردنى موچەى مانگى ١١ی تەواوکردووە ولە ئێستاشدا ئامادەکارى بۆ موچەى مانگی ١٢دەکات ، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە ئەو موچەیە پاشەکەوتدەکرێت یان نا.