دابەشكردنی ئاو لە هەڵەبجە ڕاگیرا

بەهۆی دروستبونی  قوڕو لیتەوە، دابەشكردنی ئاو لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕادەگیرێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاكەش ڕونكردنەوە دەدات.

لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ڕایگەیاندوە، بەهۆی "بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، بڕێكی زۆر قوڕو لیتە لەحەوزەكانی بەشی (p3) لەپڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە كۆبۆتەوە، بۆیە دابەشكردنی ئاو بەناچاری ڕادەگیرێت".

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو ڕاگرتنی‌ دابەشكردنی‌ ئاو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت، واتە ئەمڕۆ سێشەممەو سبەینێ‌ چوارشەممە دەبێت.

ئەوە هاتوە "لەئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی پاككردنەوەی قوڕو لیتەكەن بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی خاوێن ئاو بۆ هاوڵاتیان بنێرین، پاش تەواوبونیشی‌ لەو ماوەیەدا، دابەشكردنی ئاو دەستپێدەكاتەوە".



PM:12:43:26/02/2019