چەند ڕاستییەک دەربارەی نەمانی حەزی سێکسی ئافرەت


زۆربەی جار ئافرەتان لەحەزی سێکسی دور دەکەونەوە لەبەر ئەوەی لەڕوی تەندروستیەوە تەواو نین،یاخود ڕەنگە لەڕوی فیزیکییەوە چەندکێشەیەکی هەبێت ئەمەش وایلێدەکات لەحەزی سێکسیی دور بکەوێتەوە.
پسپۆڕان باسیان لەوە کردوە ژمارەیەکی زۆر کەمی ئافرەت ئەم کێشەیەیان هەیە کە ڕەنگە ڕێژەکەی بکاتە لە ٪٥ هەروەها پسپۆڕان جگە لە کێشەی تەندروستی پێیان وایە هۆکاری سەرکی دورکەوتنەوەی ئافرەت لە ئارەزوی سێکسی ئەم چەند شتەیە.

ـ نەبونی ڕۆشن بیری سێکسی، هەندێک لەو ئافرەتانەی کە لەئارەزوی سێکسی دور دەکەونە هۆکارەکەی ئەوەیە ڕۆشن بیری سێکسییان نییە ئەمەش وایان لێدەکات حەز بەم پەیوەندییە نەکەن.

ـ  نەگەشتنیان بە ئۆرگازم: ئەمەیان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕۆشنبیری سێکسی هاوسەرەکەی کە لەکاتی جوتبووندا ناتوانێت بگات بەئۆرگازم.

ـ کاریگەری کەلتورو  کۆمەڵگا: هۆکارێکی کەی دورکەوتنەوەی ئافرەت لەحەزی سێکسی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری کۆمەڵگاو کەلتور کە ڕەنگە ئەم هۆکارە ببێتە هۆی دروستبونی قەلەقی و نەتوانینی دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی.

سەرچاوە: medboardcase




PM:08:39:26/02/2019