حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران

وەزارەتی پیشەسازی و کانزای عێراق رایگەیاند کە دەستیانکردوە بە دابەشکردنی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەت کە لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش بوون.

ئەمڕۆ 28ی شوباتی 2019 دیار خەلیل عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی پیشەسازی کانزاکان رایگەیاند "رێوشوێنەکان دەستیانپێکردوە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 55 کە ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت وەزارەتی دارایی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی ناوچە ئازادکراوەکان لەژێر دەستی داعش خەرجبکات کە چەند ساڵی رابردوو مووچەیان وەرنەگرتووە".

باسی لەوەشکردوە کە دوای وردبینیکردن لە ناوی ئەو فەرمانبەرانە لەڕووی ئەمنییەوە، دواتر مووچەی سێ ساڵ بەسەریەکەوە وەردەگرن کە مووچەی ساڵەکانی (2016، 2017 و 2018)یە.

ئه‌م بابه‌ته ‌12904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:46:28/02/2019