چەمچەماڵ...تەرمی کچێک دۆزرایەوە

کاتژمێر ٢ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ تەرمى کچێک بە کوژراوى گەیەندرایە نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو کە دوو فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

ئەیوب حەمە، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ  ڕاگەیاندووە کاتژمێر ٢ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمى کچێک بەکوژراوی گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ کە بەوتەى کەس و کارەکەی بەدەستی براکەی تەقەی لێکراوە.

کچەکە ناوى کاڵێ ناسیح محەمەد لەدایکبووى ١٩٩٠ ە، دوو فیشەک بە جەستەیەوە بووە .

بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر تەرمى کچەکە ڕەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە.


PM:02:36:01/03/2019