فەرید ئەسەسەرد: پلانی (B)مان ئامادەیە

ئەندامێكی سەركردایەتی حزبەكەش رایدەگەیەنێت، پلانی (A) بژاردەی سەرەكیمانەو تا لێی بێ ئومێد نەبین، دەستبەرداری نابین و دەڵێت "پلانی (B)مان ئامادەیە".

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی راگەیاندووە، یەكێتی تائێستا كار لەسەر پلانی (A) دەكات، كە بریتییە لە چارەسەری كێشەكان لەگەڵ پارتی بە لێكتێگەیشتن و تێپەڕاندنی چوارساڵی داهاتوو بە ئارامی.

ناوبراو بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە "ئەگەر پارتی لەگەڵ یەكێتی نەیتوانی بگاتە رێككەوتن، ئەوكاتە ئێمەش ئازاد دەبین لەوەی پلانی دیكە دابنێین و كار بۆ جێبەجێكردنیان بكەین".

فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوە کردووە، کە وەكو یەكێتی بەدڵنیاییەوە پلانی (B)مان هەیەو ئامادەیە، هیچ كێشەیەكیشمان لەوبارەیەوە نییە، بەڵام بژاردەی سەرەكیمان، پلانی (A)یە، كە نامانەوێت لێی دەستبەردار بین، تا ئەوكاتەی لێی بێئومێد دەبین.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وتویەتی"تائێستا بێئومێد نەبووین لە سەرخستنی پلانی (A)، بەڵام كە لێی بێئومێد بووین، ناچارین بچینە سەر پلانەكانی دیكە.


PM:06:48:01/03/2019