کەرکوک....گەنجێکی کورد کوژرا

ئەمڕۆ هەینی لە نزیک پردی بازگەی لەیلان لە كەركووك، گەنجێکی کورد لەلایەن عەرەبێكەوە کوژرا و بکوژەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ لە نزیک پردی بازگەی لەیلان، گەنجێکی عەرەبی دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکی شاری کەرکووک بەناوی ئەحمەد ساڵح سالم، هێرشی کردووەتە سەر گەنجێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی بە ناوی زیاد ئازاد ڕەمەزان و بە سەختی برینداری کردووە.

گەنجە کوردەکە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکووک کراوە بۆ چارەسەرکردن، بەڵام لەوێ گیانی لە دەست داوە و بکوژە عەرەبەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.



PM:07:28:01/03/2019