خانمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری دیاری کەناڵی NRT ژووان قەرەداغی ژیانی هاوسەری پێکهێنا.
خانمە بێژەری دیاری ئەو کەناڵە له‌گه‌ڵ به‌ختیار زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕییه‌وه.
ژوان قەرەداغی کە بێژەری هەواڵی ئەو کەناڵە و پێشکەشکاری بەرنامەی هێڵی سوورە کە بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی هەستیارەو دیارە لە ساڵی ۱۹٨٦ لەدایکبووەو، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی بایۆلۆژیدا هەیە.
بەختیار زراری دەزگیران لە ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەتە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ماستەری هەیە لە بواری دەروونناسیدا.