مەترسییەکی زۆر سەیری جگەرە کێشان ئاشکرا دەبێت



 لەلێکۆڵینەوەیکدا کە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجام دراوە  جگەرە زۆر دەکێشن ئەوە خراوەتە ڕوو ئەو کەسانەی جگەرە زۆر دەکێشن  توانای ناسینەوەی ڕەنگەکان لەدەست دەدەن .
 لێکۆڵینەوەکە لەسەر نزیکی ۷۱ کەس ئەنجام دراوە لە ئەنجامدا ٦۱ کەسیان توش بوووون بەم حاڵەتە ، هەروەها کەسانی تووشبو بەم حاڵەتە توانای ناسینەوەی هەریەک لەڕەنگەکانی سەوز، سور،  شین، و زەردییان نامێنێت.
  لێکۆڵینەوەکە هەروەها جگە لەهەبوونی ئەم زیانانە چەندین زیانی دیکەی جگەرە کێشانی خستۆتە ڕو کە کاریگەری ئێجگار خراپی هەیە لەسەر تەندروستی . زانایان باسیان لەوەش کردوە کە جگەرە کێشان دەبێتە هۆی دروست بونی توێژاڵێک لەسەر مێشک لەئەنجامدا زیان گەیاند بەمێشک. هەروەها هۆکارە  بۆ هەبونی سەرئێشە، بۆنی دەم، کۆکە، زیاد بونی مەترسی سەکتەو نەخۆشییەکانی دڵ ، ڕشانەوە، سەرگێژان.


سەرچاوە: web md
وە:هە-ف



PM:10:38:01/03/2019