نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی لە دابەزین کرد لە ئێستادا نرخی هەریەک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2 ی ئازارى 2019، نرخی یەک بەرمیل نه‌وت له جۆری برێنت به 65 دۆلار و 7 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل لە نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 55 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو نرخی نەوتی برێنت به 66 دۆلار و 35 سه‌نت بوو.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.