دابەشكردنی نەوت لەناحیەی خورماڵ دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ‌ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠١٩، دابەشكردنی نەوت لەناحیەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە دەستپێبكات.

سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵی سەر بە پاڕیزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا  دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ‌ یەكشەممە نەوت لەناحیەكە دابەشدەكرێت، پڕۆسەكە ماڵ بەماڵ دەبێت و پێویست بەڕیزكردنی بەرمیل ناكات، پێویستیەكانیش بریتین لە(كۆپی پێناس، كارتی زیرەك، 51 هەزار دینار).

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا لەناو ناحیەكە دابەشدەكرێت و پاشان گوندەكان سنورەكە كە پێشوەخت بانگەوازی بۆ دەكرێت.

دەشڵیت، ئەو هاوڵاتیانەی لەخورماڵ نیشتەجێن و بریكارەكانیان لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەیە، دەبێت سەردانی ناحیەی خورماڵ بكەن و بەڵگەی نیشتەجێبون بهێنن لەگەڵ كۆپی (پێناس و كارتی زانیاری) تا پشتگیریان بۆ بكەین تا بەشە نەوتەكەیان وەربگرن".

 بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ رونیشکردەوە دابەشكردنی نەوت تەنها كۆدی ئەو وەكیلانە دەگرێتەوە كە لەسنوری ناحیەی خورماڵەو پشتگیریی بۆ فۆڕمی ونبوی نەوت ناكرێت.


PM:03:29:02/03/2019