ئایا زۆر خواردنەوەی ماددە کهولییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر نەمانی ئارەزوی سێکسی



خواردنەوەی ماددە کهولییەکان بەڕێژەیەکی زۆر کاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهڵێت لەهەردوو ڕەگەزدا ، بەتایبەت ئەو ئافرەتانەی لەکاتی سکپڕیدا دەیخۆنەوە کاریگەری خراپ بەجێدەهێڵێت لەسەر تەندروستی کۆرپەلەکەی هەندێک جار دە ببێتە هۆی لەباربردن و هەبوونی کۆرپەلەی کێش ناتەواو.
 هەروەها زیادبوونی کێشی ئەوانەی دەیخۆنەوە، زۆر کەس ئەو بیرۆکە ناڕاستەی هەیە کە خواردنەوەی کهول بەسودە بۆ کرداری سێکسی بەڵام بە پێچەوانەوە بەپێی کات ئارەزوی سێکسی لەناو دەبات. لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە خواردنەوە کهولییەکان دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئارەزوی سێکسی هەردوو ڕەگەز، لەپیاواندا هۆکارە بۆ نەمانی ئارەزوی سێکسی و  سپێرم  .

لەئافرەتاندا کاریگەری هەیە لەسەر نەمانی حەزی سێکسی، نەگەشتن بەئۆرگازم ، لاوازبونی هێلکە، کەمبوونی چانسی سکپڕبوون.

سەرچاوە:drinkaware. co. uk



PM:09:24:02/03/2019