فراکسیۆنی نەوەی نوێ: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سیاسی یە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سیاسی یە".

لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ (٣ ی ئازار ی ٢٠١٩) دوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادگای سلێمانی، بە پێچەوانەی رێکارە ئاسایی و یاساییەکانەوە، فەرمانی گرتن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچو."

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" ئێمە ھیچ گومانمان نیە کە دەزگای دادوەری لە ھەرێمی کوردستان ئازادی لێزەوت کراوە و داداگاکان سەربەخۆ نین و حیزبە دەسەڵاتدارەکان وەك کارتی سیاسی بەکاریاندەھێنن. بۆیە لە دیدی ئێمەوە فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کردەیەکی سیاسییە نەك یاسایی و ھەربۆیە بەکارھێنانی دادگاکان سەرکۆنە دەکەین و داواکارین دەزگا و دامەزراوە ئیتیحادیەکان فشار بکەنە سەر حکومەتی ھەرێم تا لە ململانێی سیاسیدا دەزگای دادوەری بەکار نەھێنێت و شاسوار عەبدولواحید دەستبەجێ ئازاد بکرێت. 

نیوەرۆی ئەمڕۆ ٣ ی ئازار لەسەر دوو تۆمەت کە ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ کراوە، ناوبراو بۆ ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرە.



PM:03:18:03/03/2019