تەقتەق...بەهۆی خواردنی جۆرێک لە دومەڵانەوە ١٥ هاووڵاتی ژەهراوی بوون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەقتەق ڕایگەیاند بەهۆی خواردنی جۆرێک لە دومەڵانەوە ١٥ هاووڵاتی ناحیەی تەقتەق ژەهراوی بوون و داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، واز لە خواردنی دومەڵان بهێنن.

کارێز نامیق کاکەڕەش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەقتەق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوای لە هاووڵاتیان کردووە، واز لە خواردنی دومەڵان بهێنن، چونکە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٥ کەس بەهۆی خواردنی دومەڵانەوە ژەهراوی بوون و سەردانی نەخۆشخانەی تەقتەقیان کردووە.

لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دومەڵان بەڕێژەیەکی زۆر دەهێنرێتە بازاڕەوە و بەهۆی سودە زۆرەکانییەوە بەشێک لە هاووڵاتیان دەیکڕن، بەڵام لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان چەند جۆرێکی جیاواز لە دومەڵان هاتووەتە بازارەکانەوە.


PM:05:47:03/03/2019