فەرمانگەی پاسپۆرت لە شارۆچكەی سۆران دەكرێتەوە

حكومەتی ناوەندی رەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە سنوری شارۆچكەی سۆران.

كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی ئازار پارێزگاری هەولێر پێی ڕاگەیاندین كە ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران".

 وتیشی" لە هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی هەولێر بە بەغدای ڕادەگەیەنێت کە ئیدارەی سۆران ئامادەکاری کردووە و دەتوانن دەست بە کارەکانیان بکەن".

 کرمانج عزەت ئاماژەی بەوەشكرد"ئێمە لە نزیکترین کاتدا ئامادەکاری تەواو دەکەین، دواتر دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار بە کارەکە بێن و دەست بە ئامادەکاری بکەن بۆ دەستپێکردنی".



AM:12:04:05/03/2019