ڤیدیۆ .. حەیدەر شەشۆ لەبەرچاوی فەیاز: ئەمە شەنگالی فرۆشت

لە كاتی سەردانی فالح فەیاز راوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی عێراق، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی شنگال  لەبەردەم فەیازدا دەست رادەکێشێت بۆ یەکێک لە بەرپرسەکان و دەڵێت" ئەمە شەنگالی فرۆشت ".

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، حەیدر شەشۆ لە کاتی خستنەڕووی داواکارییەکانی شنگالییەکان هێرش دەکاتە سەر یەكێک لەو بەرپرسانەی لە تەنیشت فەیاز دانیشتووەو دەڵێت ئەرکی پاراستنی شنگال دراوەتە دەست ئەو کەسەی دزی لێکردووەو بۆ نمونە ئەو کەسەی لەبەردەمتایە شنگالی بە چەندین ملیۆن دۆلار فرۆشتتووە.

شەشۆ داوا دەکات شەنگال بکرێتە پارێزگارو خاوەنی هێزی ئێزیدی خۆی بێت، چونکە نەک هەرێم پاراستوویەتی و نە بەغداش پارستوویەتی و بایەخی پێداوە.



PM:05:56:05/03/2019