سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی جەرجیر

گەڵای جەرجیر یەكێكە لەو سەوزە سەر سوڕهێنەرانەی چەندین سودی گرنگی بۆ جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکسی، پسپۆران بەپێویستی دەزانن ئەو جۆرە سەوزەواتە لە هەموو ژەمە خۆراکییەکاندا هەبێت.

 شارەزایانی بواری خۆراک دەلین، لە 100 گرام جەرجیردا:25 گەرمۆكە، 205 گرارم پرۆتین، 0.66 گرام چەوری، 3.65 گرام كاربۆهیدرات، 1.6 گرام ڕیشاڵ، 369 میلی گرام پۆتاسیۆم، 28 میلی گرام سۆدیۆم، 52 میلی گرام فۆسفۆر، 160 میلی گرام كالیسیۆم) بوونی هەیە، کە سەرجەم ڤیتامینەكانی (k- g-b1-b2-b6-a-h)ی تێدایە.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی جەرجیر :

- مەترسی شێرپەنجە زۆر کەمدەکاتەوە
- فشاری خوێن كەم دەكاتەوە
- بەسودە بۆ بەهێزکردنی ئێسك
- هاوكاری نەخۆشانی شەكرە دەكات لە كەمكردنەوەی گلوكۆز لە خوێندا
- لەش لە ماددە زیان بەخشەكان پاك دەكاتەوە
- كێشی لەش دادەبەزێنێت،
- توانای سێكسی مرۆڤ بەهێز دەكات و گەشە بە هۆرمۆنی تستوستیرۆن دەدات، بۆیە تاكە سەرچاوەی توانای سێكسی پیاوان دادەنرێت
- بەرگری جەستە زیاد دەكات و رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەكات
- بەهۆی بوونی مادەی ترشی فۆلیك تیایدا سوودی باشی بۆ ژنانی دوو گیان هەیە 


AM:09:54:06/03/2019