لەسەر پارەی جوتیاران روونکردنەوە دەدرێت

پارێزەرانی دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیكدا ڕایدەگەیەنن، بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە هەر كاتێك بڕیاری تەمیزی پێ دەرچوو و پلەی بنبڕی وەرگرت، هەموو جوتیاران لێی سوودمەند دەبن.

لە روونکردنەوەیەک کە ئەمڕۆ ٦ ی ئازار دەرچووەو دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە" هەر كاتێك ئەو بڕیارە، بڕیاری تەمیزی پێ دەرچوو و پلەی بنبڕی وەرگرت، دەبێتە (سابقە قچائی ) و هەموو جوتیاران لێی سودمەند دەبن".

ئەو پارێزەرانە دەڵێن" بەسود وەرگرتن لەم بڕیارە بە ئاسانترین شێوە و بێ ماندوبوون جوتیاران شایستە داراییەكانیان وەردەگرن بە پێی یاسا، چونكە هاوشێوەن و ئێمەش تا مافی یەك جوتیار مابێت، خۆبەخشانە كاری بۆ دەكەین، بەڵام دڵنیاتان دەكەین لە كۆتاییدا سودی بۆ هەمووان دەبێت".

ئەو روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە هەندێک میدیا باسیان لەوە کرد کە ئەو بڕیارەی دادگا تەنها ئەو سی جوتیارە لێی سوودمەند دەبن.



PM:11:00:06/03/2019