زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە سنوری یۆنان دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکردنی  زیاتر لە ٣٢٧ کۆچبەری نایاساییان لەلە سنوری یۆنان راگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانى تورکیا، ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئادار هێزەکانی جەندرمەی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوور، ٣٢٧ کۆچبەریان دەستگیرکرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان  ویستویانە بە شێوەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی، پاکستانی، جەزائیری، مەغریبی، فەڵەستینی، سووری، بەنگلادیشی، میسری، ئەفغانی و کۆنگۆیی بوون.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە دوای دەستگیرکردنیان، کۆچبەرەکان ڕەوانەی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای ئەدیرنە کران بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.


PM:06:21:09/03/2019