وتەبێژی یەکێتی: تا ئێستا داوای هیچ پۆستێكمان نه‌كردووه‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كوسڕه‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆبووه‌ وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت "تا ئێستاش داوای هیچ پۆستێكمان نه‌كردووه‌".

كه‌مێك پێش ئێستا  له‌ كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا  له‌تیف شێخ عومه‌ر  وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی وتی: چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌  دراو و بڕیاریشه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌.

وتیشی: یه‌كێتی نه‌یوتووه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرین و تا ئێستاش داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی نێوان یه‌كێتی و پارتین .

له‌باره‌ی گفتوگۆكانیشه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی: یه‌كێتی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێناوه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه‌ بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌ت.


PM:07:07:10/03/2019