ڤیزای نێوان ئێران و عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزیری دەرەوی ئێران رایەگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لەهەولدایە بۆ هەڵگرتنی و لابردنی ڤیزە لە نێوان عێراق و ئێراندا.

لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەاانیدا راگەیاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمانكرد لەسەر كەمككردنەوە یان لابردنی ڤیزە لە نێوان عێراق و ئێران.
 
وتیشی" لە سەردانەكەی رۆحانی بۆ عێراق و كۆبونەوەی لەگەڵ به‌رپرسانی باڵای عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ یان به‌ته‌واوەتی لابردنی تێچوی ڤیزه‌ی نێوان ئێران و عیراق ده‌كرێت".

وەزیری دەرەوی ئێران  رایگەیاند رۆژی دووشەممە ١١ی ئادار، كۆبونەوەی دیكە ئەنجامدەدرێت و پێدەچێت هەواڵی خۆش له‌و باره‌یه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.
  


AM:12:22:11/03/2019