زیدان گەڕایەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید



دوای ٢٨٤ رۆژ لە جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆ زیدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ یانەکەی و لە شوێنی سۆلاری پۆستی ئەم یانەیە وەردەگرێت.
میدیاکانی ئیسپانی بڵاویان کردۆتەوە،  زیدان بەرەسمی گەڕاوەتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و سۆلاری دوورخراوەتەوە وئەمشەو بەرەسمی لادەبرێت.
هەروەها زیدان لە لایەن ئیدارەی یانەکەو یاریزانەکان و هاندەرانەوە پشتگیریکراوە بۆیە پۆستی یانەکەی دووبارە پێدراوەتەوەو هەموانیش لە یانەکەدا دژی  گەڕانەوەی خۆسیە مۆرینیۆ بوون.
زیدان پێشتر لە ١٠٤ یاری لەگەڵ ریاڵ مەدرید راهێنەر بووەو تەنها لە ١٦ یاریدا دۆڕاوەو لە ٢٩ یاریشدا یەکسانبووە.



PM:06:50:11/03/2019