ئەو کەسانەی مووچەی نەخۆشخانەی شاریان دزی دەستگیرکران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی ئازار ‌هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد کە پارەکەی نەخۆشخانەیان دزیبوو، هاوکات دەستبسەر ئۆتۆمبیل و پارەکەشدا گیرا.

بەپێی زانیاریەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنی یەوە دەستی کەوتووە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیوویانە حەوت کەس لە شوێنە جیا جیاکانی ناو سلێمانی دەستگیربکەن.

سپی زانیوویەتی یەکێک لە گیراوەکان لە گەڕەکی راپەڕین لە باشووری رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراوە بەبرینداری، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان شوێن پێیان هەڵگرتووەو دۆزیویانەتەوە خۆی نەداوە بە دەستەوەو تەقەی لێکراوەو بریندار کراوە.

سەبارەت بە پێناسی ئەو حەوت کەسە، دووان لەو دزانەی دەستیگرکراون خاوەنی پێشینەن و چەند جارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

  بەپێی ئەو زانیاریانیانەی دەست سپی کەوتووە" ئەو دوو کەسەی پێشینەیان هەیە و دەستگیرکراون لە بنچینەدا خەڵکی هەورامان و ناوەکان " س" و "س" یە و چەند جارێک پێشتر لەسەر دزی هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان کردوون.

دەربارەی چارەنووسی پارەکە، هەموو پارەکە بەدزەکان گیراوە، هاوکات دەستبەسەر ئۆتۆمبیلە لاندگرۆزەکەو  ئۆتۆمبیلێکی تردا گیراوە کە دزەکان بەکاریان هێناوە.

دوێنێ سێ شەممە ١٢ی ئازار لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی مووچەی کارمەندانی نەخۆشخانەیی شار لەلایەن چەند کەسێکەوە لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەکە دزرا.

 



AM:08:27:13/03/2019