فەتح و سائیرون بۆ تاوتوێی چەند پرسێک کۆدەبنەوە

ئەمرۆ هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح لە بەغدا كۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش بۆیەكلایی كردنەوەی كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

 فازل فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن و وتیشی "لەكۆبونەوەكەدا كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ یەكلایی دەكرێتـەوە، هەروەها رێككەوتنی كۆتایش لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت". 

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر هەردوو هاوپەیمانێتیەكە پاش ململانێیەكی توند، لەسەر چۆنیەتی دیاركردنی وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق و دورخستنەوی فالح فەیاز لەكاندیدی ئەو پۆستە وەزارییە رێككەوتن.


PM:05:55:14/03/2019