کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لوی لە هەرێم کردوە ئەمشەو رێزەکەی زیاد دەکات و بارانی بەلێزمەش لە هەولێر و كەركوك دەبارێت. 

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، کە ئێستا باران بارین بەردەوامی هەیە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم, پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت بە تایبەتی لە پارێزگای هەولێر، كەركوك و دەوروبەری.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان هەیە.

بەپێی کەشناسی لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پالەپەستۆكە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاوازدا.


PM:08:53:14/03/2019