هەواڵ بە یەکجاری وازهێنانی لە کاری هونەری هێنا

خانمە ئەکتەری ناوداری کورد "هەواڵ عوسمان" هاوسەری ئەکتەری ناوداری کۆچکردوو پشتیوان بەدەوەی بە یەکجاری واز لە کاری هونەری دەهێنێتو  لەمەوبەدوا خۆی بە تەنها بۆ کاری بزنس تەرخان دەکات.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی زەمەن هەواڵ عوسمان پێی وایە هەموو كارێكی دەرەوەی ماڵ بۆ ژن قورسە بەتایبەت كاری بزنس.

دەشلێت، من كاری مۆبیلیات دەكەم، چەندجار هەبووە كاتژمێر دووی شەو تەلەفونم بۆ كراوە بارەكەت گەیشتووە وەرە بیگوازەرەوە، ئایا دووی شەو، كەسانێك ئافرەتێك لە دەرەوە ببینن چی پێدەڵێن؟ یان زۆرجار دەچمە شوقەیەكەوە بۆ كاری دیزاین، لەگەڵ پیاوێك دەبێت یەكێك لە هاوكارەكانم لەگەڵدا بێت، بۆ ئەوەی توشی قسەی خەڵک نەبم.

هەواڵ عوسمان ئاشکراشی دەکات، کە هەرچەندە هونەری نواندنی زۆر خۆشدەوێت، بەڵام  بەهۆی قورسی ژیان‌ و كاری بزنس، واز لەکاری هونەری دەهێنێت و جارێكی دیكە بۆ بەشداری كاری هونەری نواندن ناچێتەوە سەر شاشەی تیڤی.


PM:09:14:14/03/2019