ئەستێرەی گۆرانی و فاشیۆنی ناسراوی کورد هێلی لەڤ باسی ژیانی خۆی و بزنسەکانی و ئەو یارمەتیانە دەکات کە دەیەوێت پێشکەشی ژنانی بکات، بەتایبەتی ژنانی کوردستان.
هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " كاتێك تەمەنم ١٣ ساڵ بوو لە فنلەند ژیانم بەسەر دەبرد خه‌ون و ئاواتی گه‌وره‌م هه‌بوو، لە یەک کاتدا سێ کارم ده‌كرد بو ئه‌وه‌ی پاره کۆبكەمه‌وه و لە ئه‌مه‌ریكا ژیان بەسەر ببەم.. لە یەک وەرزی هاویندا توانیم ٣٠٠٠$ کۆبکەمەوە دواتر بە ته‌نیا گەشتمكرد بۆ شاری لوس ئه‌نجلس، خۆم بە ته‌نیا و به‌جانتایه‌كی پڕ له خه‌ون و ئاواتەوە لەوێ جێگیربووم بۆ ئەوەی بگەم بەو خەون و ئاواتەی كە له بواری موزیک و گورانی ھەمبوو وە ببمه ئەستێرەیێكی دیاری جیهانی".
لە درێژەی باسکردنی ژیانیدا دەڵیت " دوای تێپەڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر و ھەوڵ و کۆششی بەردەوام ئه‌مڕۆ شانازی به هونەرەكەم ده‌كه‌م و هەروەها كه توانیم هەندێ خەون و ئاواتی تر بە دەست بێنم که به ده‌سته‌كانی خۆم ئایندەی خۆم بنیاتنا، توانیم جوانترین سه‌نته‌ر له هه‌موو جیھاندا دابمەزرێنم و بە پشتیوانی خوا دووه‌مین لقیش له شاری دھۆك و دوبەی لە ساڵی (٢٠٢٠) ده‌كرێته‌وه، ھیوا و ئاواتم ئەوەیە له سالانی داهاتوو {لاڤیون سالون} له هه‌موو شاره گه‌وره‌كانی جیھان لقی ھەبێت. ئه‌مڕۆش به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌مه‌وێت ھاوکاری و پشتگیری ئافره‌تان بكه‌م و لە داھاتی خۆم ببه‌خشمه‌وه بۆ ئه‌وەی ئافرەتانی دیکەش بتوانن كار و بزنسی تایبەتی خۆیان دابمەزرێنن و دواتر پڕۆژەکانیان گه‌وره‌تر بكه‌ن و به دوای خه‌ونه‌كانیان دا بڕۆن، چونکە دڵنیام؛ چۆن من سەرکەوتم، بە ھەمان شێوە ئەوانیش ده‌توانن سەرکەوتن بەدەست بێنن".
سەبارەت بە یارمەتیەکانی بۆ ئافرەتان، نووسیوویەتی " پڕۆژەیەکم گڵالە کردووە بەبڕی ٩٠٠٠$ وەک دیاری پێشکەش بە ٣ ئافره‌تی به‌توانا كه لە کێبڕکێیەکدا شایانی ئەم خەلاتە بن. ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە ته‌نیا بتوانن خه‌ونێك یان بیروکەیەک یان ته‌نیا ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌ك پێشکەش بکەن..ھەر براوەیەک ٣٠٠٠$ پێدەدرێت له‌گه‌ڵ پشتگیری و ئاموژگاری تایبەتی خوم.
بۆ به‌ژداریكردن ته‌نیا پێویسته وێنه‌یه‌كی خۆت و پڕۆژه‌كه‌ت لە ھاشتاگی خوارەوە بڵاو بكه‌یته‌وه و ئه‌و هۆكارانەش بنوسی كه بوچی شایه‌نی بردنه‌وه‌ی خەڵاتەكەی؟ هاشتاگی #LUVfemalemovement ئه‌م خه‌ڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت بو ماوه‌ی ٣ مانگ ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر مانگێك براوه‌یه‌ك هه‌لده‌بژێردرێ. هه‌رچه‌نده ئه‌مه بڕێكی زور نیه، به‌ڵام ھەروەکو ئاماژەم پێ‌کرد؛ منیش ته‌نیا به ٣٠٠٠$ ده‌ستم به بنیاتنان و گەیشتن بە خه‌ونه‌كانم كرد. هیوادارم ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئافره‌تان پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن، چونكه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین گۆڕانكاری دروست بكه‌ین. ئه‌مه ده‌ستپێكی گه‌وره‌ی مافی ئافره‌تانه لێره، دەشزانم کە پێویسته ماف و پشتگیری".
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.