راوێژكاری سەرۆك كۆماری توركیا كۆچی دوایی كرد

راوێژكاری سەرۆكی توركیا بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوەو ئاسایش لەسەرۆكایەتی كۆمار بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ برێل دادا ئۆغڵۆ، خانمە راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوەو ئاسایش لەتەمەنی 58 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

ئۆغڵۆ كۆتایی مانگی رابردوو تووشی خوێن بەربوونی مێشك هات، دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فلرۆینس نایت ئێنجیل، ئەمڕۆش كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو لە ساڵی 1961 لەشاری ئیستەنبۆڵ لەدایك بووە، لە ساڵی 1986 بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆلێژی ئابوری زانكۆی ئیستەنبۆڵی تەواو كردووە، دواتر ماستەرو دكتۆرای بەدەستهێناوەو لە ساڵی 2005 یش بۆ ماوەیەكی كورت بۆتە وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ كاروباری ئەوروپا.


PM:01:45:15/03/2019