لەرێگای چەند گیراوەیەکی سروشتییەوە، خانمان دەتوانن ببن بە خاوەنی لیوێکی په‌مه‌یی نه‌رم.
پسپۆرانی ئەو بوارە ئاماژە تێکەڵکردنی كه‌مێك ماست و شیری وشك بكه‌ن و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك له‌سه‌ر لێویان بده‌ن، ئەمە جۆرێکە لە گیراوەیەکی ئاسان، هەروەها دەتوانن زه‌یتی بادام لێویان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك چه‌ور بكه‌ن، دواتر به پارچه لیمۆیه‌ك به هێمنی بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك لێویان مه‌ساج بده‌ن.
گیراوهیەکی تریش، برێکی یەکسان له زه‌یتی بادام و هه‌نگوین و زه‌یتی سپی و گلیسیرین و گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك رۆژانه له‌سه‌ر لێوتان بده‌ن.
هەروەها پسپۆران باس لەوەش دەکەن کە توی فه‌ره‌نگی له خه‌ڵاته بده‌ن، دواتر له‌ناو قاڵبی سه‌هۆڵ دابنێن تاوه‌كو به شێوه‌ی پارچه‌ی سه‌هۆڵی لێ دێت و رۆژانه له لێوتان بده‌ن.
ئەوە چوار رێگایەی ئاسان و بەردەستە بۆ خانمان تا لێویان پەمەیی و سەرنجڕاکێش بکەن.