ئەکاونتی فەیسبووکی سەرۆکی باندەکەی پارە دزینەکەی شار بابەتی لێسڕاوەتەوە (وێنەکان ببینە)

ئەکاونتی فەیبسووکی سەرۆکی باندەکەی دزیەکەی نەخۆشخانەی شار وەک سەردەمی دەستگیرکردنەکەی نەماوەو بابەتی لێسڕاوەتەوە.

ئەکانوتی فەیسبووکی سەرۆکی باندی دزینی پارەکەی نەخۆشخانەی شار کە ناوی " س. ر" پێش دەستگیرکردنی بەچەند رۆژێک چەند پۆست و وێنەی تێدا بڵاوکردبووە، بەڵام ئێستا لە " تایم لاین" ەکەی هیچ وێنەو نووسینێکی تیا نەماوە، تەنها هەندێک وێنەی لەناو ئەرشیفەکەیدا ماوە.

ئەو سەرۆک باندە پێش دەستگیرکردنی لە تۆڕی کۆمەڵایاتی فەیسبووک کەسێکی چالاک بووەو چەندین پۆستی جۆراوجۆری کردووە، لە دوا پۆستیشیدا کە لە رۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوەو وێنەیەکی خۆی داناوەو نوسیویەتی، "ریزم بۆ هه موولایه ك هه رباشبن"، ئەو وێنەیەش زیاتر لە یەک هەزار لایک و کۆمێنتی بۆ هاتووە.

سڕینەوەی ئەو بابەتانە لە فەیسبووکی سەرۆکی بەندەکە، ئەگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام نەدرابێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرۆک باند سەرباری ئەوەی دەستگیرکراوە، تا ئێستا دەتوانێت ئینتەرنێت بەکاربهێنیت.

لەساڵانی پێشووشدا کە ئەو زیندان بووە لە ئەکاونتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەکاتی زیندانیدا چەند پۆستی کردووە.

  لە نێوەڕۆی ئەمرۆ ١٢ ی ئازار بڕی ١ ملیارێک و دووسەد و نەوەد ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار لەناوجەرگەی سلێمانی دزرا،  لە بەرەبەیانی رۆژی دواتر هێزە ئەمنییەکان توانییان تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە کە ٧ دزبوون، یەکێک لەناویاندا ئافرەتەو، هەموویان دەستگیرکران. 



AM:12:33:16/03/2019