ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە گەڕانەوەی زیدان بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت



لە خولوی ئیسپانیاو لە یاری گەڕانەوەی زیدان، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە بردنەوەکانی شاد ببێتەوەو ٢-٠ شکست توشی یانەی سەلتاڤیگۆ بکات.
ریاڵ مەدرید لە یاریگای بێڕنابیۆ لە هەفتەی ٢٨ی خولی ئیسپانیا میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوە.
هەردوو گۆڵەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئیسکۆ و بەیل لەتایمی دووەم تۆماریان کرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥٤ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.





PM:08:24:16/03/2019