بەناوبانگترین گۆرانیبێژی کورد دەستگیر کرا

هونەرمەندێكی گەنجی كورد كە خاوەنی نازناوی خۆشترین دەنگی توركیایە، بەتۆمەتی بانگەشە كردن بۆ پەكەكە، دەستگیركرا.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، فەرهاد ئونگۆر، كە لە كێبڕكێی خۆشترین دەنگی توركیا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە شاری ئامەد دەستگیركرا.

فەرهاد ئونگۆر تۆمەتبارە بەوەی لە رێگەی پەیج و هەژمارەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشەی بۆ پەكەكە كردووە.

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بە سەدان سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، چالاكوانی سیاسی مەدەنی، هونەرمەند و رۆژنامەنووسی باكوری كوردستان بە تۆمەتی بانگەشەكردن و لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیر و راپێچی گرتوخانە كراون.



AM:10:10:17/03/2019