قەرزی 10 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتیان

بانکی "نەهرەین"ی ئیسلامی رایگەیاند کە قەرزی 10 ملیۆن دینار دەداتە هاووڵاتیان و مەرجی پێدانیشی ئاشکراکرد.
  
بانکەکە ئەمڕۆ 17ی ئازاری 2019  لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قەرزەکە بۆ پرۆژەی بچوک دەدرێتە هاووڵاتیان کە بەرزترین بڕی دەگاتە 10 ملیۆن دینار و دەتوانن لە ماوەی 5 ساڵدا قەرزەکە بدەنەوە و بڕی سودەکەشی حەوت لەسەد دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە کەفیلی قەرزەکە دەبێت فەرمانبەرێکی حکومی بێت کە مووچەکەی لە 500 هەزار دیناری عێراقی کەمتر نەبێت و لە رۆژی وەرگرتنی قەرزەکەوە 30 رۆژ جارێک دەبێت قیستەکەی بداتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەڵگەنامەی پێویست بۆ وەرگرتنی قەرزەکە بریتییە لە بەڵگەنامەی ناساندن، پشتگیری ئەنجومەنی شارەوانی یان گەڕەک، عەقدی بەکرێگرتن، ناسنامەی ژووری بازرگانی و عەرزی ئەو کەلوپەلەی کە کەسەکە دەیەوێت بە پارەکە بیکڕێت.


PM:05:42:17/03/2019