ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019 به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو یادی راپه‌ڕینه‌وه، لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامبده‌ن.
لە پاش كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نه‌كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد‌و رایانگه‌یاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كوردستانییه‌كان كه‌له‌ئێستادا له‌كه‌ركوكین یه‌كهه‌ڵوێستین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یادی راپه‌ڕین له‌كه‌ركوك.
هەروەها دەڵێن: له‌رۆژی 20 ئاداردا ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه‌و داواش له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین وه‌ك برا به‌شداربن له‌ئاهه‌نگه‌كه‌و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌شاره‌كه بۆ جیهان دووپاتبكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیشه‌وه رایانگه‌یاند: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه نیه‌و هاووڵاتیان ئازادن به‌چ شێوه‌یه‌ك خۆشییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن و له‌گه‌ڵمان به‌شدارده‌بن.