به‌هۆی كاركردن له ڕێگای به‌نداوی سماقوڵی بۆ ماوه‌ی (٤٨) كاتژمێر
ڕێگایەکی سەرەکی نێوان هەولێر و سلێمانی داخرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیه زاهیر محه‌مه‌د لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ى سێشه‌ممه ١٩ ی ئازار
لەکاتژمێر شەشەوە رێگای سماقولی به‌ڕووی شۆفێران داده‌خه‌ین بۆ ماوه‌ی (٤٨)
كاتژمێر".
ئەو بەرپرسە ئەوە دەخاتەروو" پێویسته شۆفێران ڕێگای كۆیه
یاخود سه‌فین به‌كاربێهنن".
حکومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە ئەو ڕێگایه له به‌نداوی سماقوڵی ژێر
ئاو كه‌وتووه و به بۆری و به‌رد و چه‌ند جۆرێك له تێكه‌ڵه ڕێگاكه چاك ده‌كه‌ین
دوای نه‌ورۆزیش قیرتاوی ده‌كه‌ین.
لەگەڵ هەموو بارانبارینێکی زۆردا ئەو ئاوەی لەو بەنداوە ناتەواوکراوە
کۆدەبێتەوە کێشە بۆ هاتوچۆی نێوان شاری هەولێر و سلێمانی دروستدەکات.