جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان یەبەشە و سوپای عێراق روویدا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩، بۆ جاری دووەم  شەڕو پێکدادان لە نێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و سوپای عێراق رویدا،لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراق برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە نزیک گوندی مەدبان لە قەزای شەنگال شەڕو پێکدادان لەنێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و سوپای عێراق رویدو بەوهۆیەوە دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون .

 هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا دوو لیوای سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە لە تەلەعفەرەوە بۆ دەوروبەری شەنگال جوڵێندراون و سەرجەم دەروازەکانى شەنگالیان گرتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شاندێکی عێراقی بە سەرپەرشتی نەجمەدین جبوری فەرماندەى ئۆپراسینەکانی نەینەوا لەگەڵ شاندێکی یەبەشە بە سەرپەرشتى زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتى یەبەشە کۆبوونەوە.

شەوی ١٧ی ئازاری ٢٠١٩شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دروستبوو و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 




PM:02:49:19/03/2019