لە ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز لە ئەفغانستان سێ تەقینەوە روویاندا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئازاری 2019 لە سەنتەری شاری کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتە، سێ تەقینەوە روویانداوە.
تەقینەوەکان لە رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ڕوویانداوە و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، شەش کەس گیانیان لەدەست داوە و 23 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی 21ـی ئادار یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی و گەلانی ئێران و ئەفغانییە و ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە تەواوی جیهان ئەو یادە پیرۆز دەکەن.