ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند، ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز با پارتی بچێت له‌گه‌ڵ گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر حكومه‌ت پێكبهێنێت، دەشڵێت كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به كێشه ناوخۆییه‌كانی پارتییەوەیە.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتى یەکێتى بە دەنگی ئەمریکاى ڕاگەیاندووە، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و شێوازه ئاسانه كارا ناكرێته‌وه کە پارتی باسی ده‌كات، ئەى باشه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی چی ده‌بن؟ وا پارتی یەکسەر دێت و ده‌ڵێت با سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کارا بکرێتەوە.
ڕوونیشیکردووتەوە، كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به كێشه ناوخۆییه‌كانی پارتییەوە هەیە، بەهۆی کێشەکانیانەوە ڕازیبوون له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه سەرۆکی هەرێم هه‌ڵبژێردرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆران هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی تێكچوو، به‌ند و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژی پێشێلكرا و زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان چوونە لای پارتی.
ڕاشیگەیاندووە، هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ئەوان و گۆڕان پێكه‌وه ٤٢ كورسیان هه‌بوو، ده‌یانتوانی بێ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام زانیان وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه نه‌یانكرد، ئێستاش پارتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه تا ئێستا حكومه‌تی پێكنه‌هێناوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئازاری ٢٠١٩، مەحموود محەمەد وتەبێژى پارتى ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەیانەوێت سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردێت، دواتر ئەو جیاوازییەی لە بۆچوونى لایەنەكاندا لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەیە، لە كاتی نووسینەوەی دەستووردا گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن.