ڕۆژهەڵاتی کوردستان...ئاهەنگی نەورۆز توندوتیژی لێکەوتەوە

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "حەسەن نووران" لە شاری شنۆ، توندوتیژی لێکەوتەوە و لە ئیلامیش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە هەڵوەشایەوە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاویکردەوە ڕێوڕەسمی نەورۆز بە هۆی دەستێوەردانی سوپای پاسداران لە گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ، توندوتیژی لێکەوتەوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە دانیشتوانی گوندی "حەسەن نووران" لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە هێرش کرایە سەریان و دەستیان بە تەقە کردن کرد و پێشیان لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە، گرت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر دوێنێ ‌ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە شاری ئیلام و مەلەکشاهی بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنیەکان هەڵوەشایەوە.



PM:03:14:21/03/2019