بەبۆنەی خنکانی دەیان هاوڵاتیەوە لە رووباری دیجلە، سەرۆک وەزیران ماتەمەینی سەرتاسەری لە عێراقدا راگەیاند.
ئه‌مشه‌و 21ی ئازار عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ت گه‌یشته موسڵ، له‌وێشه‌وه ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری بۆ سێ ڕۆژ له عێراق راگه‌یاند.
هەر ئەمشەو خاوەنی کەشتی رووداوەکەو بڕێوەبەری سەیرانگای جەزیرەی گەشتیاری لە موسڵ دەستگیرکران.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (21ی ئازاری 2019) له رووباری دیجله و له‌شاری موسڵ، به‌له‌مێكی گه‌شتیاری ژێرئاوكه‌وت، به‌و هۆیه‌وه ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا کە زۆربەیان ژن و مناڵن.