حکومەتی ههرێمی کوردستان سەرجەم چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆزی ڕاگرت ئەوەش بە هۆی ئەو کارەساتەی کە دوێنی بەسەر موسڵ روویدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاویکردووەتەوە حکومەتی ههرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ كارەساتی گیانلەدەستدانی دەیان كەس لە هاوڵاتیانی شاری موسڵ كە دوێنێ لە ڕوباری دیجلەدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە گیانیان سپارد".
ئەوەشهاتووە"لەیەكەم ساتی ڕوداوەكەوە هەمو دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی تەندروستی و فریاگوزاری لە هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون بەدەم برینداران و لێقەومانهوه بچن و بە شێوەیەكی بەردەوام لە چاودێریكردنی ڕەوشەكەداین، ئەمەش بە ئەركی نیشتمانی و برایەتیی هاوبەشمان دەزانین".
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە, بەشدار و هاوبەشی ماتەمی گشتییە لە عێراق و بەم بۆنەیەشەوە چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆز ڕادەگرێت.