ترەمپ: کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا دان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا بنێت

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا دان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا بنێت،

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا رایەگیاند "دوای 52 ساڵ کاتی ئەوەیە ئەمریکا دان بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر جۆلاندا بنێت".

 ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت بەرازییەکانی جۆلان بەشێک بێت لە ئیسرائیل، ئەم ناوچەیە گرنگییەکی ستراتیژی و ئاسایشی زۆری بۆ ئیسرائیل هەیە.

لای خۆشیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایەگیاندووە، بەناوی گەلی ئیسرائیلەوە سوپاسی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییەی لەبارەی داننان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان".

بەرزاییەکانی جۆلان ناوچەیەکی شاخاوییە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سووریا و پێگەیەکی گرنگی لەڕووی سەربازیی و ئەمنییەوە هەیە و لە ساڵی 1967 لەلایەن لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا.



PM:01:19:22/03/2019