ڤیدیۆیەکی نوێی کارەساتەکەی نوقمبوونی بەلەمەکەی موسڵ بلآودەکرێتەوە

کارەساتی نووقمبوونی بەلەمەکەی ناوچەی " جەزیرەی گەشتیاری " رۆژ بە رۆژ دیمەنی نوێی لێ بلآودەکرێتەوە، دوێنی ڤیدیۆیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان بلآوکرایەوە.

رۆژی ٢١ی ئازار لە موسڵ لە سەیرانگەی " جەزیرەی گەشتیاری " بەلەمێک بە زیاتر لە ٢٠٠ هاولآتییەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون نوقمی ئاو بوون، لەو رووداوەدا تەرمی ١٠٠ کەس بەخنکاوی دۆزرانەوە، تا ئێستا ٥٥ کەس تر تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.




AM:09:16:24/03/2019