پێشکەشکارێکی کورد مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری ئاشكرا دەکات

خانمە پێشکەشکاری کورد  "شانیا سیروان" ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسەی هەڵی دەبژێرێت بۆ هاوسەرگیری دەبێت ئاشقی بێت.

شانیا سیروان، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس لەمیانی  چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایەگیاند، بەهۆی کارەکانییەوە رووبەڕووی زۆر تانەوتەشەری کۆمەڵگا بووەتەوە بە پیر ناوی دەبەن هەرچەندە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٩یە.

 دەشكێت، "دەمەوێت لە کاری پێشکەشکاریدا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆمەوە ببینم و گەر کاری پێشکەشكاری نەکەم ئەوا دەمەوێت لە بواری گەشتیاریدا کاربکەم".

شانیا باس لەوەدەکات زۆر داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێ دەکرێت بەڵام مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری ئەوەیە، کە "دەبێت ئەو کوڕە عاشقم بێت ئەگینا من پارەو ئاڵتونم لا گرنگ نییەو ئەوە هەر ڕیاییە".

ئەو پێشکەشکارە باس لەوەشدەکات، کە بەهۆی قەڵەوییەکەیەوە ناتوانێت کاری مۆدێل بکات و دەشڵێت بەشێک لەوانەی کاری مۆدێل دەکەن مەرجەکانی مۆدێلیان تێدا نییە.


PM:09:41:24/03/2019