پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق یەک لەدوای یەک ئینزاری هەرێم دەکەن داهاتی نەوت و گومرگەکان شەفاف بن، بەپێچەوانەوە دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشکەوتی مووچە.
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند " ئه‌گه‌ر هه‌رێم به زویی هه‌نگاو نه‌نێت به ئاراسته‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتی و داهاتی ناوخۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت". ( ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەغدا وەک سێ مانگی رابردوو پارە نانێریت ).
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست سپی کەوتووە، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لەپه‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه " ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مالیه، جارێكی تر له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ بڕینی ئه‌و پشكه‌ی ئێستا دێت بۆ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی لێمان بوو به كێشه و گفتوگۆی توند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به گویڕه‌ی رای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مه‌رزه‌كانی عیراق كه له 10ی ئازار بانگهێشتی لیژنه‌ی مالیه كراوه، له ئێستادا هه‌رێم پابه‌ند بووه به تاریفه‌ی ره‌سمی گومرگی، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ئیتیحادی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و راپۆرته‌كرا كه قه‌راره پێنجشه‌ممه بخوێنرێته‌وه و تیایدا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك جێگیر كراوه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مالیه پێشنیاری كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بو به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بڕه له پشكی هه‌رێم ببڕدرێت، ئێمه ئه‌ندامه كورده‌كان دژ بوین و وه‌ڵامماندایه‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "وه‌ڵامی به‌نده ئه‌وه بو كه ئێمه ده‌زانین داهاتی ناوخۆ له هه‌رێم گه‌نده‌ڵی تێدایه، ده‌زانین كه ئه‌حزاب سودی لێده‌بینن نه‌ك حكومه‌ت، پاره‌ی داهاتی ناوخۆ نه‌ك (هه‌موی) بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش (كه‌مێكی نه‌بێت) ئه‌وه‌ی تری ئه‌ڕوات بۆ ئه‌حزاب و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك قبوڵمان نییه باسی پشكی ئێستای هه‌رێم بكرێت كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و مه‌عقول نیه به‌غداد ئالیه‌تی تر شك نه‌بات له هه‌مو كێشه‌یه‌ك ته‌نها پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ده‌سته‌وه بێت هه‌ڕه‌شه‌ی برینی بكات، وتمان ئیجرائاتی تر چیتان پێ باشه به‌و مه‌رجه‌ی دور بێت له موچه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵتانین. وتمان ئێمه هه‌موی مانگێكه فه‌رمانبه‌رانمان پاش زیاتر له سێ ساڵ پاشه‌كه‌وتی زۆره ملێ موچه‌یه‌كیان به ته‌واوی وه‌رگرتوه قبوڵمان نیه باسی ئه‌و پاره‌یه بكرێت كه ده‌چێ بۆ موچه با حكومه‌تی ئیتیحادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بگاته نه‌تیجه".
وتیشی: "له نه‌تیجه‌دا توانیمان قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنین كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كێشه‌ی داهاتی ناوخۆش لابده‌ین وه‌ك چۆن له موازه‌نه‌دا له كێشه‌ی نه‌وت لاماندا ، دواجار به شێوازێك ده‌قه‌كه داڕێژرا كه ده‌ست بۆ پشكی هه‌رێم له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابرێت" .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداری ده‌دات و نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌و راستیه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به زویی هه‌نگاو نه‌نێت به ئاراسته‌یه‌ك كه مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتی و داهاتی ناوخۆدا بكات ده‌بێت بزانێت له ئاینده‌ی نزیكدا ئه‌و كێشانه یه‌خه‌مان ده‌گرنه‌وه و ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "گرنگه هه‌رێم بۆ به‌رده‌م رایگشتی هه‌رێم و عیراقیش به رونی داهاتی ناوخۆ و نه‌وت بخاته ڕوو، چیتر دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی به پاره‌ی داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وت ناچێته سه‌ر و ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كوردیش پاساوی بابه‌تی وامان پێ نابێت كه داكۆكی بكه‌ین".
هۆشیار عه‌بدوڵا دەشڵێت " گرنگه رون بێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رێمان لێگرت هه‌رگیز داكۆكی نیه له چۆنێتی مامه‌ڵه به داهاتی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه، چونكه ده‌زانین پڕه له گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام خه‌می موچه‌ی خه‌ڵكمانه كه جارێكی تر نه‌بڕدرێت و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌م هۆشداریه پێشوه‌خته‌مان بڵاوكرده‌وه".
هەر ئەمڕۆ بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری یەکێتی لە رێگای پۆستێکەوە لە فەیسبووک هەمان ئیزاری بەرپرسانی کوردی لەهەرێم کرد‌و داوایان لێدەکات شەفاف بن.