وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

وەزیری دارایی عێراق دڵنایی دەداتە موچەخۆرانی هەرێم و ئاماژە بەوەدەکات، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی بەغداوە  بەردەوام دەبێت.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە میدیا نزیک حزبەکەی راگەیاند "ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی منە و چۆن بەرپرسم لە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەر شارێکی عێراق، ئاواش بەرپرسم لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت".

 ئاماژەی بەوەشکردوە، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە و بووەتە یاسا و ئەوانیش وەک حکومەت پابەندن بە جێبەجێکردنی یاساکە.

وەزیری دارایی عێراق جەختیکردەوە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.
 
بەپێی یاسای بودجەی عێراق، ئەگەر هەرێمی کوردستان مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆ بکات، ئەوا بودجەی هەرێمی کوردستان 10 ترلیۆن و 844 ملیار دینار دەبێت، بەپێچەوانەوە بەغدا مانگانە 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند پەرلەمانتار و کادیرێکی یەکێتیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، بەهۆی رادەستنەکردنی بڕی  250 بەرمیل نەوتی بە سۆمۆ، دوبارە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبڕێتەوە و پاشەکەوت دروست دەبێتەوە، 



AM:09:16:26/03/2019